گۆشەی ئابووری گۆڕان: داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی یانزە تەنها لە رێگەی بۆرییەوە 760 ملیۆن دۆلار بوە

02:58 - 06/12/2018
کوردستان

ژوری توێژینەوەی سیاسی گۆڕان رایدەگەینێت: داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگی ڕابردوودا تەنها لە رێگەی بۆریەوە نزیكەی 800 ملیۆن دۆلار بووە.

گۆشەی ئابووری ژوری توێژینەوەی سیاسی گۆڕان بڵاویكردوەتەوە, لە مانگی تشرینی دوەمی ئەمساڵ حكومەتی هەرێم تەنها لە رێگەی بۆریەوە 13 ملیۆن و 110 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردوە بۆ بەندەری جەیهانی توركی، كە رۆژانە دەكاتە 437 هەزار بەرمیل نەوت.

ئاماژە بەوەشكراوە, لە مانگی تشرینی دوەم نرخی یەك بەرمیل نەوت 68 دۆلار بوە و ئەگەر حكومەتی هەرێم بە 10 دۆلار كەمتریش بیفرۆشێت، داهاتی نەوتی هەرێم لەو مانگەدا 760 ملیۆن و 380 هەزار دۆلار بوە.

گۆشەی ئابوری ژوری توێژینەوەی سیاسی گۆڕان تەنها داهاتی نەوتی لە رێگەی بۆریەوە ئاشكراكردوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە داهاتی دیكەی نەوت بدات كە لە رێگەی تەنكەرەوە دەفرۆشرێت.

236 جار خوێندراوەتەوە