هاوپەیمانی سائیرون نهێنیەك لەبارەی كاندیدكردنی عادل عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات

12:29 - 06/12/2018
عێراق

ئەمیر كەنانی: عادل عەبدولمەهدی بەمەرج بۆپۆستی سەرۆك وەزیران كاندیدكراوە

هاوپەیمانی سائیرون نهێنیەك لەبارەی كاندیدكردنی عادل عەبدولمەهدی بۆپۆستی سەرۆك وەزیران ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت عادل عەبدولمەهدی بەچەند مەرجێك بۆ ئەو پۆستە كاندیدكراوە.


ئەمیر كەنانی، سەركردەی باڵا لە هاوپەیمانی سائیرون، لەلێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری ئەخباریەی عێراقی راگەیاندوە، موقتەدا سەدر و سەركردەی بەشێك لەلایەنە سیاسیەكان بەچەند مەرجێك عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیدكردوە.

سەبارەت بە ووردەكاری ئەو مەرجانە ئەمیر كەنانی رایگەیاندوە، دانەمەزراندنی پارتی سیاسی لەماوەی كاركردنی لەپۆستی سەرۆك وەزیراندا و دانەمەزراندنی كەسە نزیكەكانی لەپۆستی باڵادا و خۆكاندیدنەكردنەوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دوای كۆتایی هاتنی  ولایەتەكەی وەك پێش مەرج بۆ عادل عەبدولمەهدی دیاریكراوە.

ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانی سائیرون ئەوەشی ئاشكرا كردوە، لەنێو چەند كاندیدێكدا عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران هەڵبژێردراوە، باسی لەوەشكردوە حەیدر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق یەكێك بوە لەكاندیدەكان. 

162 جار خوێندراوەتەوە