هاوسەرۆكی هەدەپە: لەهەرشوێنێك پێویست بكات هاوپەیمانی پێكدەهێنین

12:14 - 06/12/2018
کوردستان

سەزای تەمەللی: بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لەسەرجەم ناوچەكانی توركیا كاندیدمان دەبێت

هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ئامادەیی پارتەكەی بۆپێكهانی هاوپەیمانی لەهەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا ڕاگەیاند.


سەزای تەمەللی هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە لە دوای كۆبونەوەی پارتەكەی لە شارۆچكەكانی پایاس و ئیسكەندرونەی سەر بەپارێزگای هاتای توركیا، بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، لەو شوێنانەی ناتوانن بەتەنها سەرۆكی شارەوانی بەدەست بهێنین، هاوپەیمانی ئەنجام دەدەن ئەوەش لە روانگەی دیموكراسی و لەپێناوی وەڵامدانەوەی داواكارییەكانی كۆمەڵگا.

راشیگەیاند، بۆهەڵبژاردنە خۆجێیەكانی لەسەرجەم ناوچەكانی توركیا كاندیدیان دەبێت، لەو ناوچانەش كەزۆرینەن بەو پەڕی تواناوە ئیرادەیان بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان دەگوزانەوە. 

لێدوانەكەی هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە لەكاتێكدایە بڕیارە لەمانگی ئازاری ساڵی داهاتودا هەڵبژاردنی شارەوانیەكان لەتوركیا بەڕێوەبچێت.

246 جار خوێندراوەتەوە