هێزەكانی سوریای دیموكرات: لە سێ رۆژدا سێ كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی فورات پێشڕەویمان كردوە

11:48 - 06/12/2018
کوردستان

هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت: لە ماوەی سێ رۆژدا سێ كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی فورات پێشڕەویان كردوە و لە ئێستاشدا بەشێكی زۆری شارۆچكەی هەجین لە ژێر دەستی داعش رزگاركراوە.

لە راگەیەنراوێكدا, هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاندوە, لە ئێستادا شەڕڤانان بەشێكی زۆری شارۆچكەی هەجینیان لە رۆژهەڵاتی فورات كۆنتڕۆڵكردوە بەڵام ئەوەی ئازادكردنی تەواوی شارۆچكەكەی دواخستوە چاندنی مینێكی زۆرو خۆكوژەكانی چەكدارانی داعشە.

ئاماژە بەوەشكراوە, لە ماوەی سێ رۆژدا سێ كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی فورات پێشڕەویان كردوە و لەو ماوەیەشدا زیاتر لە 200 چەكداری داعشیان كوشتوەو  زیاتر لە 1000 هاوڵاتی مەدەنیان رزگاركردوە.

هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاماژە بەوەشدەكات, لە ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرە فرۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان هاوكاریان دەكەن و بنكەو بارەگاكانی چەكدارانی داعش و ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكان دەتەقێننەوە.

242 جار خوێندراوەتەوە