تۆتنهام بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی سەركەوت

11:40 - 06/12/2018
وەرزش

یانەی تۆتنهام بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی سەركەوت ئەویش دوای بردنەوەی لە یانەی ساوسهامپتۆن.

لە بەردەوامی یارییەكانی هەفتەی 15ی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام لە یاریگای ویمبَلی میوانداری ساوسهامپتۆنی كرد.

تۆتنهام 9 خولەك دوای فیكەی ناوبژیوان چاوەڕێی كرد‌و یەكەم گۆڵی یارییەكەی لە ڕێگەی هاری كەینەوە تۆماركرد.

دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی ساوسهامپتۆن هەوڵی زۆریاندا ئەنجامەكە یەكسانبكەنەوە بەڵام سەركەوتوو نەبون‌و ئەو تایمە بەپێشكەوتنی سپێرز كۆتاییهات.

لە تایمی دوەمدا تۆتنهام دەستپێشخەری كردەوە‌و لەخولەكی 51 گۆڵی دوەمی لەڕێگەی لۆكاس مۆراوە تۆماركرد.

دوای 4 خولەك سۆن هیونگ مین بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی ساوسهامپتۆنی لەبەرژەوەندی تۆتنهام هەژاند.

هەرچەندە لە دوا ساتی یاریەكەدا چارلی ئۆستن گۆڵێكی بۆ ساوسهامپتۆن تۆماركرد، بەڵام لە كۆتاییدا تۆتنهام بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی بردەوە.

بەوەش تۆتنهام خاڵەكانی بۆ 33 خاڵ بەرزكردەوە‌و چوە پلەی سێیەمی ریزبەندی، ساوسهامپتۆنیش 9 خاڵی هەیە‌و هەژدەیەمە.

112 جار خوێندراوەتەوە