نیگەرانی ‌و خۆپیشاندانی فەرەنسییەكان دژی گرانیی ‌و خراپی بژێویی بەردەوامە

11:38 - 06/12/2018
جیهان

لەژێر گوشاری خۆپیشاندەراندا زیادكردنی باجی سەر سوتەمەنیی بەتەواوی راگیرا 
هێلەك زەردەكان: خەڵك نان ‌و بژێویی ‌و هەنگاوی كرداریی دەوێت 


دوای چەند هەفتەیەك لەخۆپیشاندان و پێكداهەڵپژان و دروستبونی توندوتیژیی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەكانی پۆلیس. دواجار 
حكومەتی فەرەنسا لەژێر گوشاری خۆپیشاندەراندا پاشگەزبوەوە لەبڕیاری زیادكردنی باج لەسەر سوتەمەنیی كەبڕیاربوو لەسەرەتای ساڵی نوێوە لەو وڵاتە كاری پێ بكرێت. 


ئیدوارد فلیپ سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا پێشتر رایگەیاندبوو, بۆ ماوەی شەش مانگ ئەو بڕیارە رادەگرن. بەڵام دوێنێ هەر خۆی راگرتنی تەواوەتی ئەو بڕیارەی راگەیاندو ئاماژەشیدا بەوەی كەنابێتە پرسێك لەبودجەی 2019دا. 

چاودێران پێیانوایە لەئێستادا دەسەڵاتەكەی ماكرۆن لەژێر پرسیاردایە. چونكە پێش هاتنە دەسەڵات چەندین دروشمی چاكسازیی و بەرەوپێشبردنی فەرەنساو خەڵكەكەی بەرزكردبوەوەو خەڵك بەفریاد رەسیان دەزانی. 

245 جار خوێندراوەتەوە