ناتۆ سەقامگیریی ئەفغانستان بەگرنگ دەزانێت بۆ سەقامگیریی نێودەوڵەتیی

11:35 - 06/12/2018
جیهان

ناتۆ: پێویستە تاڵیبان بەگفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی كابوڵ كێشەكان چارەسەربكات

ڕێكخراوی ناتۆ داوا لەبزوتنەوەی تاڵیبان دەكات بەگفتوگۆ و دانوستانی ئاشتیانە لەگەڵ حكومەتی كابوڵ چارەسەری كێشەو ناكۆكیەكان بكات. 


دوای كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا كەماوەی دوو رۆژی خایاند، یانس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند, تاوتوێی ئاسایش و سەقامگیریی ئەفغانستانیان كردوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ بەرنامەی پشتگیریی ناتۆ لە ئەفغانستان كردوە. 

وتیشی, دەبێت بزوتنەوەی تاڵیبان لەوە تێبگات كەئیتر شەڕ واتایەكی نیە و تەنها دەبێتە هۆی ئازارو نەهامەتیی و ماڵوێرانیی زیاتر، هەر بۆیە پێویستە بەگفتوگۆ و دانوستان كێشەكان لەگەڵ حكومەتی كابوڵ چارەسەر بكات. 

ستۆڵتنبێرگ راشیگەیاند, ئاشتی و سەقامگیریی ئەفغانستان، بۆ گەلی ئەفغان و ئارامیی و سەقامگیریی نێودەوڵەتییش گرنگە. 

88 جار خوێندراوەتەوە