سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ ئەردۆغان: لە دادگایكردن ناترسین

11:17 - 06/12/2018
کوردستان

سەڵاحەدین دەمیرتاش: بەشێكی زۆر لە دادگاكانی توركیا بە بڕیاری ئەردۆغان كار دەكەن

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە كاردانەوەی بڕیاری دادگا بە پەسەندكردنی سزای 4 ساڵ و هەشت مانگ, رایدەگەیەنێت: بڕیارەكە سیاسیەو بەشێكی زۆر لە دادگاكانی توركیا بە بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كار دەكەن.


سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوی هەدەپە لە رێگەی دیمەنی ڤیدیۆییەوە بەشداری دانیشتنی دادگای باكركۆی كرد لە ئیستەنبوڵ و دادگا تۆمەتی سوكایەتی بە سەرۆك كۆماری روبەروو كردەوە.

دەمیرتاش لە دانیشتنەكەدا ئەو تۆمەتەی رەتكردەوە و سەبارەت بە پەسەندكردنی سزاكەی خۆی و سوری سورەیا ئۆندەر رایگەیاند: بڕیارەكە سیاسیە و بەشێكی زۆر لە دادگاكانی توركیا بە بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان كار دەكەن.

دەمیرتاش ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە بڕیارەكانی دادگای توركیا دوای ئەوە دێن كە سەرۆك كۆماری توركیا وتبووی "هەنگاو لە دژیان دەنێین و كۆتاییان پێدێنین" دەمیرتاش ڕاشیگەیاند، كە ئەوان لە دادگایكردن ناترسن.

384 جار خوێندراوەتەوە