لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردیەوە

11:09 - 06/12/2018
وەرزش

یانەی لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا‌و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك لە یانەی بێرنلی بردەوە.

لە یارییەكی تری هەفتەی 15ی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا، یانەی بێرنلی لەسەر یاریگای تێرف مۆر میوانداری لیڤەرپوڵی كرد.

تایمی یەكەم دوای لەدەستدانی چەند هەلێكی گۆڵكردن بۆ هەردوولا بە بێگۆڵ كۆتاییهات.

لەتایمی دوەمدا بێرنلی دەستپێشخەری كرد‌و لەخولەكی 54 گۆڵێكی لەڕێگەی جاك كۆركەوە تۆماركرد.

دواتر لیڤەرپوڵ دەستی بەسەر كەشی یارییەكەدا گرت‌و لەخولەكی 62 گۆڵی بەرامبەری لەڕێگەی جیمس میلنەرەوە تۆماركرد.

دوای 7 خولەك رۆبێرتۆ فێرمینیۆ جیاوازی لە بەرژەوەندی لیڤەرپوڵ دروستكرد‌و گۆڵی دوەمی بۆ تۆماركرد.

پێش تەواوبونی یارییەكە بە چەند ساتێك شیردان شاكیری برینەكانی بێرنلی قوڵتركردەوە‌و گۆڵی سێیەمی رێدزی تۆماركرد.

یارییەكەش بەبردنەوەی لیڤەرپوڵ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێك كۆتاییهات، بەوەش خاڵەكانی بۆ 39 خاڵ بەرزكردەوە‌و لە پلەی دوەمدا مایەوە، بێرنلیش 9 خاڵی هەیە‌و نۆزدەیەمە.

117 جار خوێندراوەتەوە