لیبیا؛ بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكەوە 10 كۆچبەر گیانیان لەدەستدا

11:04 - 06/12/2018
جیهان

ژێر ئاوكەوتنی بەلەمێكی گواستنەوی كۆچبەران لەدەریای ناوەراستدا گیانلەدەستانی 12 كۆچبەری لێكەوتەوە.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، بەلەمێكی گواستنەوەی كۆچبەران لەكەناراوەكانی پارێزگای میسراتەی لیبیا ژێرئاوكە وتوە، بەهۆیەوە 12 كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 3 كۆچبەری تریشش بێ‌ سەروشوێن بوون.

بەپێی هەواڵەكە، لەو ڕووداوەدا 10 كۆچبەرلەلایەن تیمەكانی پاسەوانی كەناراوەكانی لیبیاوە ڕزگاركراون، كە چواریان ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی لیبیا كراون و ئەوانی تریش لەناوەندێكی تایبەت بە پەنابەران دەست بەسەركراون، بەڵام هیچ ئاماژەیە ك بەناسنامەی ئەو كۆچبەرانە نەكراوە كە لەو ڕووداوەدا بونەتە قوربانی.

431 جار خوێندراوەتەوە