روسیا هۆشداریی توند دەداتە ئەو وڵاتانەی موشەكی ئەمریكی جێگیردەكەن

10:43 - 06/12/2018
جیهان

مۆسكۆ: ئەگەر واشنتۆن لەپەیماننامەی ستار 3 بكشێتەوە وەڵاممان دەبێت 

سوپاسالاری روسیا بەتوندی هۆشداریی دەداتە ئەو وڵاتانەی موشەكیی مام ناوەند و كورت مەودای ئەمریكی لەخاكی وڵاتەكانیاندا جێگیردەكەن. هۆشدارییش دەدات لەكشانەوەی واشنتۆن لەپەیماننامەی ستار 3. 


ژەنڕاڵ ڤالێری گیراسیمۆڤ سوپاسالاری روسیا رایگەیاند, هەوڵی واشنتۆن بۆ كشانەوە لەپەیماننامەی بەرگرتن لەبڵاوبونەوەی موشەكی مام ناوەند و كورت مەودا ناسراو بەستارت 3,  هەروا تێناپەڕێ و بێ وەڵام نابێت. 

وتیشی, ئەو هەنگاوەی واشنتۆن بەشێوەیەكی گشتی كاریگەریی دەبێت لەسەر ئاسایشی ستراتیژیی و بەرنامەی خۆپڕچەككردن. 

سوپا سالاری روسیا هۆشداریی توندیدایە ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت سیستەمی موشەكە مام ناوەند و كورت مەوداكانی ئەمریكا لەخاكی وڵاتەكانیاندا جێگیربكەن، ئەوا دەبنە ئامانجی سوپای روسیا.

وتیشی, واشنتۆن خۆی دەدزێتەوە لەبەندەكانی پەیماننامەی  ستارت 3 ,  بۆ ئەوەی لەماوەیەكی كەمدا زیاتر لە هەزار و 200 كڵاوەی ئەتۆمیی زیاد بكات. 

2024 جار خوێندراوەتەوە