چێڵسی دووچاری شكستێكی چاوەڕواننەكراو هات

10:35 - 06/12/2018
وەرزش

یانەی چێڵسی دووچاری شكستێكی چاوەڕواننەكراو هات ‌و لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بە یانەی ۆڵڤەرهامپتۆنی دۆڕاند.

لەیارییەكانی هەفتەی 15ی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا، یانەی ۆڵڤەرهامپتۆن میوانداری چێڵسی كرد.

سەرەتای یارییەكە لە بەرژەوەندی چێڵسی بوو كاتێك لە خولەكی 18 گۆڵێكی لەڕێگەی لۆفتۆس چیكەوە تۆماركرد.

دوای ئەو گۆڵە یاریزانی خاوەن یاریگا هەوڵی زۆریاندا ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبو‌ون‌و ئەو تایمە بە پێشكەوتنی چێڵسی كۆتاییهات.

لەتایمی دوەمدا ۆڵڤەرهامپتۆن چێڵسی دووچاری شۆك كرد‌و لە ماوەی چوار خولەكدا دوو گۆڵی لێتۆماركرد،و بەجۆرێك لەخولەكی 59 رائۆول خیمێنێز ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە‌و لەخولەكی 63 دیگۆ گۆتا گۆڵی دووەمی بۆ تۆماركرد.

یارییەكەش بەبردنەوەی ۆڵڤەرهامپتۆن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتاییهات، بەوەش چێڵسی لەم وەرزەدا دووچاری دوەم دۆڕان هات‌و ئێستاش بە31 خاڵەوە بۆ پلەی چوارەم دابەزی، ۆڵڤەرهامپتۆنیش 19 خاڵی هەیە ‌و دوانزەیەمە.

152 جار خوێندراوەتەوە