نەینەوا؛ بەهۆی باران بارینەوە دەوامی دامەزراوە حكومیەكان راگیرا

09:16 - 06/12/2018
عێراق

بەهۆی بەردەوامی باران بارین و مەترسی دروستبوونی لافاو، ئیدارەی پارێزگای نەینەوا دەوامی لەزۆربەی دامەزراوە حكومیەكانی ئەو پارێزگایە رادەگیرێت .

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، بڕیاریانداوە ئەمرۆ پێنج شەممە لەخوینَدنگاكان و دامەزراوە حكومیەكان بكرێتـە پشو جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزاری و تەندروستیەكان.

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هۆكاری راگرتنی دەوامی لە دامەزراوەكاندا بۆ بەردەوامی باران بارین  و بەرزبونەوەی ئاستی ئاو  و مەترسی دروست بوونی لافاو گەڕاندوەتەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە هەفتەی رابردووش بەهەمان شێوە بەهۆی باران بارینەوە  دەوامی فەرمانگە حكومەیەكانی پارێزگای نەینەوا راگیرا، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی لافاوەوە  4 كەس لە سنوری ئەو پارێزگایە گیانیان لەدەستدا.

225 جار خوێندراوەتەوە