بەغداد؛ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

09:11 - 06/12/2018
عێراق

متمانەدان بەكاندیدی پۆستە وەزارییەكان لەكارنامەی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەراندا نیە

ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت و متمانەدان بە كاندیدی پۆستە وەزارییەكانیش لە كارنامەی دانیشتنەكەدا نیە.


بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران، لەو دانیشتنەدا ژمارەیەك پەرلەمانتارسوێندی یاسای دەخۆن هەروەها گفتوگۆ لەبارەی كۆمەڵێك پرۆژە یاسا دەكرێت كەلەخولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەراندا نەتوانراوە پەسەند بكرێت.

تەوەرێكی  دیكەی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەتە بەپێكهێنانی لیژنەی لێكۆلینەوە لەگرێبەستەكانی وەزارەتی كارەبای حكومەتی عێراق.

ئەوەش لە كاتێكدایە چاوڕەوان دەكرا تەوەرێكی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بێت بەمتمانەدان بە كاندیدی 8 پۆستە وەزارییە بەتاڵەكەی عێراق.

168 جار خوێندراوەتەوە