واشنتۆن مەترسی سەرهەڵدانی جەنگی هەرێمی بەهۆی ئێرانەوە ئاشكرادەكات

08:15 - 05/12/2018
جیهان

بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا داوا لەوڵاتانی ئەوروپا دەكات گەمارۆ بخەنە سەر ئێران
بەریتانیا و فەرەنسا داوایان لەئەنجومەنی ئاسایش كردوە لەبارەی ئێرانەوە كۆبونەوەیەك ڕێكبخات 


واشنتۆن مەترسی سەرهەڵدانی جەنگی هەرێمی بەهۆی ئێرانەوە ڕادەگەیەنێت و بەرپرسێكی باڵای ئەمریكاش داوا لەوڵاتانی ئەوروپا دەكات گەمارۆ بخەنە سەر ئێران.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، لەمیانی كۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە برۆكسل، براین هوك نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران مەترسی وڵاتەكەی لەسەر هەڵدانی جەنگی هەرێمی بەهۆی هەڵسوكەوتەكانی ئێرانەوە ئاشكراكردوە و ڕایگەیاندوە: ئەگەر بەر لەتاقیكردنەوە موشەكیە بالیستیەكانی ئێران نەگیرێت مەترسی سەرهەڵدانی جەنگ لەناوچەكە لەئارادایە.

هوك داوای لەوڵاتانی ئەوپاش كردوە، گەمارۆبخەنە سەر ئێران و ئاستێك بۆ هەڵسوكەوتەكانی دابنێن، هەفتەی ڕابردو مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئیدانەی تاقیكردنەوە موشەكیەكانی ئێرانی كردو هەریەك لەبەریتانیاو فەرەنساش داوایان لەئەنجومەنی ئاسایش كردوە لەوبارەیەوە كۆبونەوەیەك ڕێكبخات.

2737 جار خوێندراوەتەوە