هاوپەیمانیی چاكسازیی هۆشداریی دەدات لەجوڵاندنی شەقام

05:51 - 05/12/2018
عێراق

چاكسازیی: پێویستە عەبدولمەهدی بەنیشتمانیانە بڕیار بدات 

هاوپەیمانیی چاكسازیی بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدر هۆشداریی دەدات لەجوڵاندنی شەقام بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی تەواوكردنی كابینە وەزارییەكەی عەبدولمەهدی. 

عەلی سنێد، یەكێك لەسەكردەكانی هاوپەیمانیەتیەكە رایگەیاند, ئەگەر لەدانیشتنی رۆژی پێنجشەمەدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق هەمان لیستی ناوی ئەو كاندیدانە بهێنێتەوە بۆ هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت. ئەوان نەك هەر بایكۆتی دانیشتنەكە دەكەن, بەڵكو هەڵوێستی توندتریان دەبێت و شەقام دەجوڵێنن بۆ تەواوكردنی ئەو هەشت وەزارەتەی بە بەتاڵی ماوەتەوە. 

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانیی چاكسازیی داوای لەسەرۆك وەزیران كرد بڕیارەكانی نیشتمانیی و لەبەرژەوەندی عێراق و عێراقیەكان بێت بۆ تەواوكردنی كابینە وەزارییەكەی، بەتایبەتییش لەدانانی وەزیری وەزارەتە ئەمنیەكان.

246 جار خوێندراوەتەوە