خولی فەرەنسا: مۆناكۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردیەوە

02:52 - 05/12/2018
وەرزش

یانەی مۆناكۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا‌و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئەمیانی بردەوە.

لە یەكێك لە یارییەكانی هەفتەی 16ی خولی یانەكانی فەرەنسا یانەی ئەمیان لە سەر یاریگای لیكۆرن میوانداری مۆناكۆی كرد.

لەتایمی یەكەمدا مۆناكۆ زۆربەی كات لە نزیك گۆڵی ئەمیان مەترسی دروست دەكرد، ئەوەش بووە هۆكاری لێدانێكی سزا كە لەخولەكی 43 ناوبژیوان بڕیاریی لێدا، رادامێل فالكاویش سەركەوتوانە جێبەجێی كرد‌و یەكەم گۆڵی یارییەكەی پێ تۆمار كرد.

لە تایمی دوەمدا، ئەمیان هەوڵیدا بە پشت بەستن بە یاریگا‌و هاندەر گۆڵی بەرامبەر تۆمار بكاتەوە، بەڵام سەرجەم هێرشەكانی بێسودبون، لەبەرامبەردا‌و لەخولەكی 97 رادامێل فالكا‌و جارێكیتر بە لێدانی سزا تۆڕی گۆڵی ئەمیانی هەژاند‌و مۆناكۆی كردە خاوەنی گۆڵی دوەم.

یارییەكەش بەسەركەوتنی مۆناكۆ بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر كۆتاییهات، بەوەش خاڵەكانی بۆ 13 خاڵ بەرزكردەوە‌و چوە پلەی حەڤدەی ریزبەندی، ئەمیانیش 13 خاڵی هەیە‌و نۆزدەیەمە.

24 جار خوێندراوەتەوە