دكتۆر هاژە: تەندروستی دكتۆر كەمالی هاوسەرم تاڕادەیەك جێگیرە

01:17 - 05/12/2018
کوردستان

دكتۆر هاژە: لە ئێستادا دكتۆر كەمال لە ژێر چاودێری وردی تەندروستیدایە
دكتۆر هاژە: چاوەڕوانین پۆلیس ئەو كەسە دەستگیربكات كە دكتۆر كەمالی بە سەختی بریندار كرد


 دكتۆر هاژە هاوسەری دكتۆر كەمال ئەحمەد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایدەگەیەنێت: تەندروستی دكتۆر كەمالی هاوسەری تاڕادەیەك جێگیرە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری وردی تەندروستیدایە.

دەشڵێت: تا ئێستا ئەو كەسەی تەقەی لە دكتۆر كەمال كرد و بە سێ گوللە برینداری كرد دەستگیرنەكراوە و چاوەڕوانی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسن بۆ ئەوەی دەستگیربكرێت و سزای یاسایی خۆی وەربگرێت. 

10706 جار خوێندراوەتەوە