بۆچی توڕەبوون باشە؟

10:28 - 05/12/2018
تەندروستی

لەم سەردەمی ئێستادا و دوای بەرەوپێشچونێكی فراوانی زانست و تەكنەلۆجیا، بڵاوبونەوەی خوێندەوارییەكی باش و ئاسانبوونی هۆكارەكانی گواستنەوە و گەیاندن و پێداویستییەكانی رۆژانەمان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرەوپێشچونی باشی بەخۆیەوە بینییوە، بەڵام بۆچی تاكەكان بەردەوام توڕەن، هەر لە لێخورینی ئۆتۆمبێلەوە بیگرە تا مشتومڕی رۆژانە لەسەر شتانی زۆر سادە،تەنانەت لە نێو میدیا و چاوپێكەوتنەكانیشدا، بەشێوەیەكی گشتی توڕەیی بەشێكی زۆری ژیانی داپۆشیویین، بابزانین توڕەبوون باشە یان خراپ؟

 

ئۆلیۆر بركمن، رۆژنامەوانی بەریتانی ئەو پرسیارەی وروژاند بۆچی ئێمە توڕەین؟ راپرسییەك و لێكۆڵینەوەیەكیكرد كە ئایا توڕەبوون ئەو هەستەی لەناخماندایە هەمووكات خراپە؟ یان لایەنی باشیشی هەیە.

 

ئارۆن سێل مامۆستای زانكۆ لەبەشی دەرونناسی و تاوانناسی لە زانكۆی هایدلبێرگی ئەمریكا دەڵێت: توڕەیی سیستەمێكی ئاڵۆزە، هەمیشە بۆ ئەوەی بەرامبەرەكەت بتخوێنێتەوە و رێزێكی تایبەتت بۆدابنێت كەخۆت دەتەوێت ئەو هۆكارە دەگریتەبەر، چونكە توڕەبوون وەك چەكێكی شاراوە وایە لەكاتی پێویستییدا بەرامبەر بەكەسی بەرامبەر بەكاردەهێنرێت بۆ گۆڕینی بۆچون و بیركردنەوەی بەرامبەرە.


ئارۆن دەڵێت بەدرێژایی مێژوو ئەو كەسانەی هێمن و لەسەرخۆبوون و توڕەبونیان دەرنەبڕیوە بەردەوام پەراوێزخراون و هیچ كەسێك نەیخوێندونەتەوە، خەڵك شتی لێبردون و ئازاریان داون و مامەڵەی خراپیان لەگەڵ كردوون، بەمەش ئەو كەسانە لەبەین چوون و ناویان سڕاوەتەوە، هەروەها دەڵێت توڕەبوون لە روخساردا هەمیشە مرۆڤەكان بە بەهێز و خاوەن توانا نیشان دەدات، هەرچەندە توڕەیی سیفەتێكی بۆماوەییە و شتێك نییە هەوڵبدەین بەدەستی بهێنین.

 

لێكۆڵینەوەكان دەڵێن ئەو كەسانەی كە توڕەنین و كەمتر بەشداری جەنگ و ململانێكان دەكەن تەمەنیان زیاتر نییە لەو كەسانەی توڕەن و بەشداری جەنگەكان دەكەن،
ئارۆن دەڵێت: راستییەكەی ئەوەیە ئەوانەی توڕە و هەڵچوون بەردەوام ئەوشتانەی دەیانەوێت بە دەستی دەهێنن پێچەوانەی ئەوانەی هێمن و لەسەر خۆن رەنگە ماوەیەكی زۆر چاوەڕوانبن بۆ بەدەستهێنانی ئەو شتانەی كەدەیانەوێت، هەروەها دەشڵێت ئەو كەسانەی كە هێمن و لەسەرخۆبوون بەدرێژایی مێژوو كەسانی پەراوێزخراوبوون،كەسانی توڕە و هەڵچوو بەردەوام براوە بوون.


پرۆفیسۆر رایان مارتین بەڕێوەبەری بەشی دەرونناسی لە زانكۆی ویسكانسین لە گرین بی دەڵێت كاتێك تورەدەبین،سیستەمی بەرگری و توندوتیژی لە جەستەماندا كارادەبێت، لێدانەكانی دڵ خێراتر و بەهێزتردەبن، هەناسەدانمان توندتر و خێراتردەبێت، هەروەها ئارەق دەكەینەوە، تەواوی ئەم كاردانەوانە لە جەستەماندا بۆ دەربرینی هەر نایەكسانی و نادادپەروەری و ئەو كارە هەڵانەیە كەدەیانبینین یان بەرامبەرمان دەكرێن.

 

مێشكیش لەم نێوەندەدا دەورێكی باڵای هەیە، لەم كاتەشدا تەنیا كەسی توورە بیر لە تۆڵكردنەوە دەكاتەوە، بەڵام پێویستە ئەو كەسانەی تورەدەبن توڕەییەكەیان تەنیا بۆ وەرگرتنەوەی مافی زەوتكراوبێت، چونكە ئاشكرایە ئازاردان و رەنجاندنی كەسانی بەرامبەر شتێكی باش نییە،بۆیە پێویستە لەكاتی گونجاو و پێویستدا نەبێت كۆنتڕۆڵی تورەییمان بكەین.

 

مایا تامیر مامۆستای بەشی دەرونناسی لە زانكۆی بەیتولموقەدەس دەڵێت ئێمە هەمیشە وافێركراوین كە پێش ئەوەی بیربكەینەوە تورەبیین، توڕەبونییشش نیشانەی پێشكەوتن و قازانجكردن نییە،ئەمەش ئەو شێوازەیە كەئێمە هەر لەمنداڵییەوە لەسەری پەروەردەبووین، دوای گەورەبونیشمان بەشێوەیەكی بڵاو و بەرنامەبۆدارێژراو لەناخمانا پەروەردەمان كردووە و برەومان پێداوە.

هەروەها دەشڵێت توڕەبوون وامان لێدەكات خوێن بەری چاومان بگرێت و بمانكاتە كەسی هێرشبەر و ئازاردەر،مایا هەروەها دەڵێت ئێمە بوكەڵەنیین بەردەوام لەلایەن كەسانی ترەوە هێرشبكرێتەسەرمان و ئازاربدرێین،ئێمەدەتوانین تورەبونەكانمان بەشێوازی تردەرببڕێن كەنەبێتە مایەی ئازار بۆ بەرامبەر.

 

مارك وەرنون فەیلەسوفی دەرونی دەڵێت باووباپیرانمان لەسەردەمی ئەرستۆ و سوقرات دا ئەوەیان زانییوە كە شتێك هەیە بەناوی توڕەیی باش، ئەوان هەستیان بەوە كردووە كە مرۆڤ پێویستە تا ئەندازەیەك تورەبێت بەڵام بەشێوەیەك كاتێك كە تورەدەبێت بەشێوەیەكی ئازار بەخش و رەنجاندن نەبێت، هەمیشە بۆ ئەنجامدانی كاری باش و سەركەوتن بەسەر وشەی ناتوانم و ناكرێت و نابێت دا سەربكەوێت،لە ئێتاشدا لەبەر ئەوەی سەرۆكی زۆرێك لە وڵاتە زلهێزەكان جگە لە جەنگ و ماڵوێرانكردن تورەییان لە هیچیتردا خەرج ناكەن.


توڕەیی لە خودی خۆیدا شتێكی خراپ نییە، بەڵام پێویستە لە زۆرێك لەكاتەكانی تورەبوندا زاڵبین بەسەرخۆماندا و نەهێڵین ئەو تورەبوونە ببێتە هۆكاری زیانگەیاندن بەكەسانی بەرامبەر،تەنیا بۆ كاتی وەرگرتنەوەی مافی زەوتكراو و ئەو نایەكسانی و نادادپەروەرییانە بێت كەدەیانبینین و بەرامبەرمان دەكرێن،

2680 جار خوێندراوەتەوە