حكومەتی عێراق دووشەممەی داهاتووی كردە پشوو

09:51 - 05/12/2018
عێراق

بەبۆنەی یەكەمین ساڵیادی سەركەوتن بەسەر رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا، لە عێراق رۆژێك كرا بە پشوو.

حكومەتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئەنجومەنی وەزیران بریاریداوە بەبۆنەی ساڵیادی سەركەوتن بەسەر داعشدا رۆژی دووشەممەی داهاتوو پشووی فەرمی بێت.

رۆژی 10ی كانونی یەكەمی ساڵی رابردو، حەیدەر عەبادی، فەرماندەی هێزە چەكدارەكان ‌و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق سەركەوتنی بەسەر داعشدا راگەیاند، بەڵام تا ئێستاش جموجوڵەكانی ئەو رێكخراوە لە چەند شوێنێكی عێراق بەتایبەتە ناوچە كوردستانیە دابڕێنراوەكان ماون.

687 جار خوێندراوەتەوە