سەرۆك وەزیرانی عێراق: كاندیدەكانمان بۆ وەزارەتەكان ناگۆڕین

07:47 - 04/12/2018
عێراق

عەبدولمەهدی: 13 هەزار دۆسەی گەندەڵیمان ئاراستەكراوە
عەبدولمەهدی: سورین لەسەر دادگاییكردنی گەندەڵكاران


لەدوای ئەوەی لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا نەتوانرا كاندیدی وەزارەتە بەتاڵەكان یەكلایی بكرێتەوە، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت كاندیدەكانیان بۆ وەزارەتەكان ناگۆڕن.


دوای ئەوەی لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا نەتوانرا كاندیدی ئەو 8 وەزارەتە یەكلایی بكرێتەوە كە بۆ پۆستە بەتاڵەكان دیاریكرابوون، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: كاندیدەكانیان بۆ وەزارتەكان ناگۆڕن، وتیشی، بەهۆی ئەو پشێویی و ئاڵۆزیەوە نەیانتوانیوە پۆستی وەزارەتە بەتاڵاكان یەكلایی بكەنەوە.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا عەبدولمەهدی ئەوەشی ئاشكراكرد 13 هەزار دۆسیەی گەندەڵییان لەلایەن دەستەی نەزاهەوە بۆ ڕەوانەكراوەو ئەوانیش سوورن لەسەر بەدادگایی گەیاندنی گەندەڵكاران.

338 جار خوێندراوەتەوە