بەغداد؛ به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كانه‌وه‌ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ پێنجشەممە دواخرا

07:04 - 04/12/2018
عێراق

بەهۆی ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان نەتوانرا پۆستە بەتاڵەكان یەكلایی بكرێتەوە
گرژیی و دەماقاڵێ لەنێوان پەرلەمانتارانی سائیرون و سەرۆكایەتی پەرلەمان ڕوویدا


بەهۆی ناكۆكی لەسەر كاندیدەكان و ڕێكنەكەوتنی پێش وەختەی لایەنەكان، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق گرژیی و ئاڵۆزی تێكەوت و كۆبونەوەكەش بۆ ڕۆژی پێنجشەممە دواخرا.

ئەگەرچی وابڕیاربوو لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، متمانە بە هەشت كاندیدی وەزاری بدرێت ‌و پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی یەكلابكرێتەوە، بەڵام دوای چەند جارێك لە دواخستنی دوانیوەرۆی ئەمڕۆ دانیشتنەكە دەستیپێكرد‌و دوای چەند خولەكێك گرژی ‌و ئاڵۆزی لەنێوان پەرلەمانتارانی سائیرون ‌و سەرۆكایەتی پەرلەماندا دروست بوو، بەناچاری دانیشتنەكە بۆ نیو كاتژمێر دواخرا‌و دواتریش بەهۆی تەواونەبونی نیسابەوە نەتوانرا كۆبونەوەكە تەواو بكرێت.

لە دانیشتنی ئەمڕۆدا، بەهۆی ڕێككنەكەوتنی لایەنەكان و ناكۆكی لەسەر كاندیدەكان پەرلەمانی نەیتوانی ئەو پرسە یەكلایی بكاتەوەو عاد عەبدولمەهدی و كاندیدە پێشنیاركراوەكان هۆڵی پەرلەمانیان جێشت و كۆبونەكەش بۆ ڕۆژی پێنج شەممە دواخرا، لەكۆبونەوەكەدا دەمەقاڵێ و دەنگەدەنگ لەلایەن ژمارەیەك لەپەرلەمانتارانی هاوپەیمانی سائیرون و سەرۆكایەتی پەرلەمان ڕویدا.

178 جار خوێندراوەتەوە