موسڵ؛ زیاتر لە چوار هەزار تەرم لەژێر داروپەردوی باڵەخانە ڕوخاوەكاندا دەرهێنراون

06:07 - 04/12/2018
عێراق

كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عێراق ئاشكرای دەكات لەدوای ڕزگاركردنی موسڵەوە زیاتر لە چوار هەزارتەرم لەو شارە هەڵگیراونەتەوە.

فازل غەراوی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، لەدوای ڕزگاكردنی موسڵ لەژێردەستی داعش لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو، تیمەكانی بەرگری شارستانی  چوار هەزار و 657 تەرمیان لەژێر داروپەرودوی باڵەخانە رووخاوەكانی ئەوشارەدا هەڵگرتوەتەوە.

ئەو ئەندامەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عێراق ئاشكراشیكرد، لەو ژمارەیە دوو هەزارو 665 تەرمیان ناسراونەتەوە هەزار و 992 تەرمیشیان نەناسراونەتەوە.

بەوتەی فازڵ غەراوی، لەنێو تەرمەكاندا 851 منداڵی تێدابوە و سەرجەمیشیان ناسراونەتەوە.

ئەو ئەندامەی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عێراق ئاشكراشی كرد تائێستاش ژمارەیەك تەرم لەژێر دارو پەردوی باڵەخانە رووخاوەكانی موسڵدا  دەرنەهێنراون. 

159 جار خوێندراوەتەوە