ژنێک 20 ساڵە لەنێو دەریاچەیەکدا ژیانی دەگوزەرێنێت

02:15 - 04/12/2018
هەمەڕەنگ

ژنێکی هیندی بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە، ماوەی 20 ساڵە ژیانی رۆژانەی لەناو دەریاچەدا دەگوزەرێنێت.

 

باتارونی گوش، تەمەن 65 ساڵان لە گوندێکی ویلایەتی بنگالی لە رۆژئاوای هند بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەکی دەگمەنەوە، رۆژانە بۆ ماوەی 14 کاتژمێر ژیانی لەنێو دەریاچەدا بەسەردەبات .

 

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب، گرتە ڤیدیۆی ژنەکە بڵاوبۆتەوە، کە لەنێو دەریاچەکەدایە و خەڵکیش لە کەناری دەریاچەکە تەماشای دەکەن.

 

بەپێی زانیارییەکانی چەند پێگەیەکی روسی، باتارونی گوش، پێش هەڵهاتنی خۆر دەچێتە نێو دەریاچەکەوە تاوەکو خۆر ئاوا دەبێت.

 

راپۆرتە پزیشیکیەکانیش ئەوە دەخەنەڕوو ژنەکە تووشی جۆرێک لە نەخۆشییەکی دەگمەن بوەو بۆتە هۆی هەوکردنی هەموو جەستەی، چارەسەریشی بۆ ئەم نەخۆشییە دەبێت ژنەکە لەنێو ئاودا بمێنێتەوە.

 

خواردنی رۆژانەی ئەم ژنە کەمێک برنجە لەگەڵ سەوزەمەنی و بەردەوام خێزانەکەی لەکەنار دەریاچەکەدا دەبن و هاوکاری باتارونی گوش دەکەن.

17881 جار خوێندراوەتەوە