بەغداد؛ ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسەكان دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دواخست

02:13 - 04/12/2018
عێراق

ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسیەكان لەسەر وەزارەتە ئەمنیەكان بەردەوامە

بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسیەكان دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران لە وادەی  خۆیدا  بەڕێوەنەچوو‌و ناكۆكی لایەنە شیعەو سونەكان لەسەر كاندیدەكانی هەردو وەزارەتی ناوخۆ‌و بەرگری بەردەوامە.

 پەیامنێری KNN لە بەغداد رایگەیاند: سەرەرای ئەوەی، كە كاتژمێر 12ی نیوەرۆی ئەمرۆ وەك وادەی بەرێوەچونی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران  بۆ متمانەدان بەكاندیدی 8 پۆستە وەزاریە بەتاڵەكەی حكومەت دیاریكرابوو، بەڵام بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسیەكان لەسەر پۆستە وەزارییەكان دانیشتنەكە لە وادەی خۆیدا ئەنجام نەدرا.

 بە پێی زانیارییەكان، ناكۆكی نێوان هاوپەیمانی سائیرون وفەتح لەسەركاندیدی وەزارەتی ناوخۆ‌و لایەنە سوننەكانیش لە سەر كاندیدی وەزیری بەرگری بەردەوامە‌و نوێنەرانی پێكهاتەی مەسیحیش  رەتیدەكەنەوە دەنگ بەهەنا گۆرگیس كاندیدی  وەزارەتی كوچ و كۆچبەران بدەن بەو بیانوەی، كە  نوێنەرایەتی پێكهاتەی مەسیحی ناكات.

494 جار خوێندراوەتەوە