توێژەران: بەکارهێنانی خوێ هۆکارێکە بۆ تووشبون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن

01:46 - 04/12/2018
تەندروستی

 توێژەرانی بواری بایۆلۆجی لە یابان، هۆکاری تووشبون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لە رێگەی خوێوە ئاشکرا دەکەن.


توێژەران رایدەگەیەنن، بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە خوێ لە خواردنەکاندا چەند زیانێک بە لەش دەگەیەنێت و لەوانە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.


روونیشدەکەنەوە، بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە خوێ هۆکاری سەرەکییە بۆ تووشبون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، چونکە ئایۆناتی سۆدیۆم دەچێتە پلازمای خوێن و خانەکانی لەشەوە، بەمەش سوڕی خوێن تێک دەدات.



توێژەران رێنمایی دەدەن لە کەم بەکار ‌هێنانی خوێ لە خواردندا، تا ئەگەری تووشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن کەمتر بێت.


بەپێی بڵاوکراوەیەکی پێگەی EurekAlert ، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن هۆکاری سەرەکییە بۆ تووشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن و مردن بەهۆی جەڵتەی مێشک .
هاوکات بەپێی ئامارێک، لە ٪40 دانیشتوانی زەوی کە تەمەنیان لە سەروو 25 ساڵییەوەیە تووشی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەبن.

620 جار خوێندراوەتەوە