كەشناسی: لە سبەینێوە شەپۆلێكی بەفربارین هەرێم دەگرێتەوە

10:28 - 04/12/2018
کوردستان

كەشناسی هەرێم: لە سبەینێوە شەپۆلێكی بەفربارین ناوچە شاخاویەكانی هەرێم دەگرێتەوە

 

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت: لە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە باران بارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەستپێدەكاتەوەو لە سبەینێشەوە شەپۆلێكی بەفر بارین ناوچە شاخاویەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئەژی چەتۆ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بە KNNی راگەیاند: لەمڕۆوە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆشەوە باران بارین لە ناوچەكانی باكورو رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات، كە پارێزگای دهۆك دەكات.

وتیشی: پێشبینی دەكەن بۆ سبەینێ بارستە هەوایەكی نیمچە سارد روو لە هەرێمی كوردستان بكات و شەپۆلێكی بەفربارینیش ناوچە شاخاویەكانی هەرێم بگرێتەوە.
وتەبێژی كەشناسی هەرێم ئاماژە بەوەشدەكات، كاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارین و بەفرە تا رۆژی هەینی 7ی كانونی یەكەم بەردەوام دەبێت.

15032 جار خوێندراوەتەوە