ناوی بەشێك لە كاندیدی پۆستە وەزارییەكان گۆڕنكاری بەسەرداهاتووە

09:20 - 04/12/2018
عێراق

ناوی بەشێك لە كاندیدی پۆستە وەزارییەكان ئاشكرا دەبێت
فالح فەیاز و فەیسەل جەربا كاندیدی وەزارتەكانی ناوخۆ و بەرگرین


میدیاكانی عێراق  لیستی ناوی كاندیدی هەشت پۆستە وەزارییەكەی كابینەی نوێی حكومەتیان بڵاوكردەوە، بەپێی ئەولیستەش فالح فەیاز بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ و فەیسەڵ جەربا بۆ وەزیری بەرگری كاندید كراون.  

بەپێی ئەو لیستە كە میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوەتەوە، هەریەك لە فالح فەیاز بۆ وەزیری ناوخۆ، فەیسەل جەربا بۆ وەزیری بەرگری، دارانورەدین بۆ وەزیری داد ،قوسەی سوهێل بۆ و ەزیری خوێندنی باڵا، نوری دلێمی بۆ وەزیری پلاندانان، سەبا تائی بۆ وەزیری پەروەردە، هالە گۆرگیس بۆ و ەزیری كۆچ و كۆچبەران، عەبدولئەمیر حەمدانی بۆ وەزیری رۆشنبیری كاندیدكراون.

بەروارد بەو كاندیدانەی لە دانیشتنەكەی 24ی مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران كرا، ناوی بەشێك لە كاندیدی پۆستە وەزارییەكان گۆڕنكاری بەسەرداهاتوە.

 

3778 جار خوێندراوەتەوە