بزوتنەوەی گۆڕان 10 لیژنەی پێكهێناوە وەكو ئامادەكاریی بۆ كۆنفرانسی نیشتیمانی

08:35 - 03/12/2018
کوردستان

شۆڕش حاجی: لیژنەی باڵای ئامادەكاریی كۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان پێكهێنرا
شۆڕش حاجی: 9 لیژنە بۆ پێداچونەوەو هەڵسەنگاندنی ئۆرگانەكانی گۆڕان پێكهێنراوە 

 

بزوتنەوەی گۆڕان 10 لیژنەی پێكهێناوە وەكو ئامادەكاریی بۆ كۆنفرانسی نیشتیمانی ‌و لەچەند رۆژی داهاتوودا لیژنەكان دەستبەكار دەبن. نۆ لەو لیژنانە پێداچونەوە بە كارنامەی سیاسی ‌و دەستوری ناوخۆی ‌و ئەدای ئۆرگانەكانی ناو بزوتنەوەكە دەكەن.

بزوتنەوەی گۆڕان ئەو بزوتنەوە جەماوەرە خۆرسكەی، كە هەر لەسەرەتای دروستبوونیەوە سەرجەم رێگە مەدەنیەكانی گرتە بەر بۆ گەیشتن بەئامانجەكانی كەخزمەتكردنی خەڵك‌و گۆڕانكارییە  لە شێوازی سیستمی حوكمڕانی و دامەزراندنی حكومەتی هاوڵاتیان. 

یەكێك لە خەسڵەتەكانی گۆڕان بڕوابونە بەدەستاو دەستكردنی دەسەڵات‌و  دوای چەندین هەڵبژاردنی ناوخۆی و بەستنی كۆنفرانسی نیشتیمانی ئێستاش ئامادەكاری دەكات بۆئەوەی جارێكی تر پێداچونەوە بە ئەدای كاری سیاسی خۆیدا بكات، بۆ ئەو مەبەستە لەبەر رۆشنایی كۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، خانەی راپەڕاندن بریاریداوە  10 لیژنە پێكبهێنرێت، كە  كە ئەركیان ئامادەكاریی دەبێت بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتیمانی.
 
خانەی راپەڕاندن بڕیاری پێكهێنانی 10 لیژنەی داوە؛ 
لیژنەی باڵای ئامادەكاریی بەستنی كۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان.
نۆ لیژنەی فەرعی 
هەر ئەندامێكی لیژنەی باڵا ئەندام دەبێت لە لیژنە فەرعییەكان 
ئەركی لیژنەكان. 
پێداچونەوە بە بەرنامەی سیاسی، دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەدای كاری سەرجەم ئۆرگانەكان.
ئەندامانی لیژنەكان خەڵكانی شارەزاو لێهاتوو دەبێت لەناو ئۆرگانەكان ‌و هەڵسوڕاوان ‌و كەسانی پسپۆڕ. 


لە چەند رۆژی داهاتوودا لیژنەكان دەستبەكار دەبن‌و هەر لیژنەیەك راپۆرتی خۆی بەپێی ئەو ئەركەی بۆی دیاری كراوە ئامادە دەكات‌و ئاراستە لیژنەی باڵای دەكات. 

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان هەر دوو ساڵ جارێك هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەكرێت‌و هەر چوار ساڵ جارێكیش كۆنفرانسی نیشتمیانی دەبەسترێت، ئەم خولەی ئێستاش تا رۆژی 25 ی 7ی ساڵی 2019 بەردەوام دەبێت لە كارەكانی.

581 جار خوێندراوەتەوە