شوکولاتە لە نەخۆشییەکی مەترسیدار دەتپارێزێت

10:56 - 03/12/2018
تەندروستی

  بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ، خواردنی شوکولاتە لە توشبون بە نەخۆشییەکی مەترسیدار دوورتدەخاتەوە.

 

رۆژنامەی سەنی بەریاتنی لەپەڕەی تەندروستی خۆیدا ناوەڕۆکی توێژینەوەکەی بڵاوکردۆتەوەو دەڵێت ئەگەر لەمانگێکدا سێ جار شوکولاتە بخورێت ئەگەری توشبون بە جۆرەکانی جەڵتە کەمدەکاتەوە.

 

دوین میلور شارەزا لەبواری خۆراک لە زانکۆی کۆڤێنتەری دەڵێت "بەبیروڕای هەندێک کەس خواردنی شوکولاتە زەرەری هەیە، بەڵام لە راستیدا وانیە و پێکهاتوە لە چەندین گەرمۆکەی بەرز، کانزای مەنگسیۆم لە پێکهاتەیەکدا هەیە و نابێتە مەترسی بۆ توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا" .

 

دوین میلور ئاماژەوە بەوە دەکات ماددەی کیمیاوی فلافانولات لە دەنکۆڵەی کاکاودا هەیە کە هاوشێوەی ئیبیکاتیشینە کە لەچای سەوزدا هەیەو ئەمەش  بەسوودە بۆ و سوڕی خوێن چالاک دەکات و رێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا کەم دەکاتەوە.

 

بە پێی ئەنجامی توێژینەوکانی پێشوو، شوکولاتە چەندین سودی بۆ لەش هەیە لەوانە؛ فشاری خوێن هاوسەنگ دەکات لەگەڵ چالاکبوونەوەی مێشک و نەهێشتنی خەمۆکی .

424 جار خوێندراوەتەوە