شارەزور؛ 104 حاڵەتی زیادەرۆیی بۆ سەر زەوییە كشتوكاڵیی ‌و خزمەتگوزارییەكان تۆماركراوە

06:46 - 02/12/2018
تەندروستی

لە سنوری ناحیەی وارماوای سەر بەقەزای شارەزوور زیادەرۆیی بۆ سەر زەوییە كشتوكاڵی ‌و خزمەتگوزارییەكان زیادی كردوە‌و هەرچەندە رێكاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران گیراوەتەبەر، بەڵام بەشێك لەوانەی زیادەرۆیی ئەنجام دەدەن لەلایەن حزب ‌و هێزە كۆمەڵایەتیەكانەوە پشتیوانی دەكرێن.

لەسنوری ناحیەی وارماوی سەر بەقەزای شارەزوور 104 حاڵەتی زیادەرۆیی كردن بۆ سەر زەویە كشتوكاڵی و خزمەتگوزاریەكان تۆمار كراوە و بەرێوبەری ناحیەكەش رایدەگەیەنێت، رێكاری یاساییان لەگەڵ زیادرۆی كەرەكان گرتوەتە بەر.

بەگوێرەی یاسایی ژمارەی 3یساڵی 2018ی  پەرلەمانی كوردستان تایبەت بەلابردنی زیادەرۆیی بۆ سەرموڵكی گشتی پێویستە لە ماوەیی 24كاتژمێركەسی سەرپێچیكار ئاگادار بكریتەوە و پسوڵەی ئاگاداركردنەوەی پێبدرێت بەلابردنی زیادەرۆیەكەی و پێویستە لەسەر سەرۆكی یەكە كارگێریەكان لەماوەی 48 كاتژمێر فەرمانی لابردنی زیادەرۆییەكە بدات، بەڵام بەرێوبەری كشتوكاڵی شارەزوور رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 40 دۆسیەی زیادەرۆی سەر زەوییە كشتوكاڵیەكان ساڵی پار بەر لێبوردنی گشتی كەوتوە.

لە هەرێمی كوردستان و ناحیەی وارماوا بەشێك لە زیادەرۆییەكان بە پاڵپشتی حزب و هێزە كۆمەڵایەتیەكان ئەنجام دەدرێت و رێگری دەكەن  لە رێكارە یاسایەكان.

134 جار خوێندراوەتەوە