سلێمانی؛ لە ئەمڕۆوە لیترێك بەنزین 25 دیناری تر دادەبەزێت

05:17 - 02/12/2018
ئابوری

دوای ئەوەی پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ نوێنەری بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی كۆبوەوە و پرسی دابەزاندنی نرخی هەموو جۆرەكانی بەنزین تاوتوێكرا. لە كۆبونەوەكەدا لەبەر بەرژوەندی هاوڵاتیان و بەدەستپێشخەری بازرگان و خاوەن وێستگەكانی سوتەمەنی، بڕیاردرا نرخی هەر لیترێك بەنزین 25 دیناری تری لێدابەزێنرێت. لە ئەمڕۆشەوە بڕیارەكە چوە بواری جێبەجێكردنەوە نرخی هەموو جۆرەكانی بەنزین 25 دیناری تر دابەزی.

 

 بەهمەن شێخ قادر، نوێنەری بەنزینخانەكانی پارێزگای سلێمانی بە KNN وت: هەموو وێستگەكانی سوتەمەنی پابەندن بەبڕیارەكەوە‌و هۆكاری دابەزینەكەشی بۆ دابەزینی نرخی نەوت لەبۆرسەی جیهانیدا گەڕاندەوە. 


862 جار خوێندراوەتەوە