هەولێر؛ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئایدزەوە چەند چالاكیەكی پزیشكی ڕێكخرا

03:10 - 02/12/2018
تەندروستی

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئایدزەوە تەندروستی هەولێر بێبەرامبەر پشكنینی خوێن بۆ هاوڵاتیان دەكات

كارمەندانی تاقیگەی تەندروستی گشتی هەولێر, بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئایدزەوە, لەناو بازاڕی شارەكە چەند چالاكیەكی پزیشكی ڕێكدەخەن و بەبێ‌ بەرامبەر پشكنینی خوێن بۆ هاوڵاتیان و ڕێبوارانی ناو بازاڕەكە ئەنجام دەدەن، هاوكات ڕونكردنەوە و هۆشیاری لەبارەی نەخۆشیەكە و چۆنیەتی توشبون و هۆكارەكانی گواستنەوەی نەخۆشیەكە بۆ هاوڵاتیان دەخەنەڕوو.

126 جار خوێندراوەتەوە