مۆبایلێکی نوێ دەبێتە رکابەری سامسۆنگ و هواوی

03:04 - 02/12/2018
زانستی

 کۆمپانیای وەن پڵەس لە 11 ئەم مانگەدا نوێترین بەرهەمی مۆبایلی زیرەکی نوێی رادەگەیەنێت.

 

کۆمپانیای وەن پڵەس روونیدەکاتەوە،  بەرهەمە نوێکەی دەبێتە رکابەری مۆبایلی سامسۆنگ و هواوی و پێشبینیش دەکات لە بازاڕدا پڕ فرۆشترین بێت.

 

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی سکای نیوز، مۆبایلە نوێکە ناوی وەن پڵەس تی ماکلاین-ە، کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەهێز لە خۆ دەگرێت.

 

 پێگەی زە ئیکۆنۆمیک ئاشکرای دەکات کۆمپانیای وەن پڵەس تاوەکو ئێستا وردەکاریی تەکنیکی مۆبایلە نوێکەی باس نەکردوە، بەڵام لە 11 ئەم مانگەدا  بە فەرمی بەرهەمەکەی رادەگەیەنێت و دەیخاتە بازاڕەوە.

 

لە تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە، زاکیرەکەی  10 - RAM گێگابایتە و توانای خەزنکردنی داتاو زانیاری 256 گێگا بایتە.

 

کۆمپانیای وەن پڵەس لە تۆڕی کۆمەڵەیتی تویتەر وێنەکەی مۆبایلەکەی بڵاوکردۆتەوە و وەفسی دەکات بە باشترین جۆری مۆبایل.

 

862 جار خوێندراوەتەوە