لەمانگی رابردوودا عێراق زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردوە

05:05 - 01/12/2018
ئابوری

وەزارەتی نەوت: لەمانگی رابردوودا 261 هەزار و 466 بەرمیل نەوت لە بەندەری جەیهانەوە هەناردەكراوە
وەزارەتی نەوت: داهاتی نەوت لەمانگی رابردوودا 6 ملیارو 179 ملیۆن و 683 هەزار دۆلاربووە


لەمانگی تشرینی دووەمی رابردودا عێراق زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردوە، بەشێك لەو نەوتەشی لە بەندرەی جەیهانەوە هەناردەكردوە.

عاسم جیهاد، وتەبێژی  وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەمانگی رابردودا عێراق زیاترلە 101 ملیۆن و 156 هەزار و 808  بەرمیل نەوتی هەناردەكردوە.

سەبارەت بەووردەكاری هەناردەكردنی ئەو بڕە نەوتەش، عاسم جیهاد، رایگەیاند، زیاتر لە 100 ملیۆن و 895 هەزارو 342بەرمیل لەڕێی بەندەركانی باشوری عێراقەوە هەناردەكراون، هەروەها 261 هەزار و466 بەرمیل یش لەرێی بەندەری جەیهانەوە هەناردەكراوە.

سەبارەت بەداهاتی نەوتی عێراق لەمانگی رابردوودا وتەبێژەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بڕی داهاتی نەوت لە مانگی رابردودا 6 ملیارو 179 ملیۆن و683 هەزار دۆلار بووە.

112 جار خوێندراوەتەوە