پارتی كاندیدی خۆی بۆ سەرۆكی حكومەت یەكلایكردۆتەوە

12:06 - 01/12/2018
کوردستان

سەركردایەتی یەكێتی بۆ یەكلایكردنەوەی پۆستەكانی لەحكومەت لەكۆبونەوەدایە 

 
مەكتەبی سیاسی پارتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت یەکلایکردۆتەوە، سەركردایەتی یەكێتیش بۆ پەسەندكردنی پرۆژەی یەكێتی بۆ دانوستان لە كۆبونەوەدایە.

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی بە KNN  ڕاگەیاند: پارتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەت یەكلاكردۆتەوەو لەم هەفتەیەدا دوای كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی ناوی كاندیدەكە ڕادەگەیەندرێت و وەفدی دانوستان ڕادەسپێردرێت بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، چاوەڕێش دەكرێت دانوستانەكان هەفتەی داهاتوو دەستپێبكەن و وەفدی پارتی جارێكی تر دێتە سلێمانی.

 

لەلایەكی ترەوە ئێستا سەركردایەتی یەكێتی لە كۆبونەوەدایە، لەو كۆبونەوەیەدا زیاتر لەپڕۆژەیەك كە تایبەتن بە خواستی یەكێتی لە حكومەتی نوێدا تاوتوێ‌ دەكرێن، یەكێك لەو پێشنیارانە ئەوەیە یەكێتی داوادەكات هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم بخرێنە ناو گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت ‌و یەكێتی لەو پۆستانەدا داوای سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت دەكات.

20175 جار خوێندراوەتەوە