جێگرەوەی سیستمی ئەندرۆید راگەیەندرا

10:11 - 01/12/2018
زانستی

کۆمپانیای هواوی بە فەرمی داهێنانی جێگرەوەیەک بۆ سیستمی ئەندرۆید رادەگەیەنێت.

کۆمپانیای هواوی ئاشکرای دەکات دەستدەکات بە داهێنانی سیستمێکی کارکردنی تایبەتی نوێ بۆ جێگرەوەی سیستمی ئەدرۆید .

 

 بروس لی جێگری بەڕێوەبەری بازاڕکردن لە کۆمپانیای هواوی،لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ویبو پۆستێک بڵاودەکاتەوەو تێیدا چۆنێتی برەودان بەو سیستمە نوێیە رووندەکاتەوە.

 

داهێنانی ئەم سیستمی کارکردنی مۆبایلە دەبێتە لاوازکردنی سیستمی ئەندرۆید و کۆمپانیای گۆگڵ.

 

بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای هواوی، سیستمە نوێیەکە چەند ساڵێکی دەوێت بۆ تەواوکردنی و سەرکەوتن تێیدا.

 

لەبەرامبەریدا کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشوری لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا سەقاڵی داهێنانی سیستمێکی کارکردنە بۆ جێگرەوەی سیستمی ئەندرۆید بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی رانەگەینراوە.

464 جار خوێندراوەتەوە