نیوزلاند: 51 نەهەنگ لەكەناراوەكانی دورگەی كاسام مرداربوونەوە

05:30 - 30/11/2018
زانستی


نیوزلاند: هەفتەی رابردوش 145 نەهەنگ مرداربوونەوە

لە دوەم روداوی لەو شێوەیەدا لەماوەی یەك هەفتە، بەرەبەیانی رۆژی هەیینی 51 نەهەنگ لە كەناراوەكانی دورگەی كاسامی نیوزلاند مرداربوونەوە.

وەزارەتی پاراستنی نیوزلاند بڵاویكردەوە، درەنگانێكی رۆژی پێنجشەممە، پتر لە 90 نەهەنگ لە كەناراوەكانی دورگەكە گیریان خواردووە‌و دواتر نزیكەی 40 نەهەنگیان چونەتەوە ناو ئاوەكەوەو ئەوەكانی تریش مرداربوونەتەوە‌و یەك نەهەنگیش بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە لەژێر چاودێریدایە.

دورگەی كاسام دەكەوێتە نزیكەی 800كیلۆمەتر لەخۆرهەڵاتی نیوزلاند‌و 600كەسی تێدا دەژی.

310 جار خوێندراوەتەوە