بافڵ تاڵەبانی هەڕەشەی دەستپێلەكاركێشانەوە لە بەرهەم ساڵح دەكات

08:55 - 28/11/2018
کوردستان

بافڵ تاڵەبانی بۆ بەرهەم ساڵح: یەكێتی وەزارەت وەرنەگرێت تۆ سەرۆك كۆمار نامێنیت

بافل تاڵەبانی هەڕەشەی دەستپێلەكاركێشانەوە لە پۆستی سەرۆك كۆمار لەبەرهەم ساڵح دەكات، ئەگەر یەكێتی وەزارەتێك لە بەغدا وەرنەگرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە KNN راگەیاند، عادل عەبدولمەهدی بە بەرهەم ساڵحی وتوە، كە یەكێتی بەپێی ژمارەی كورسیەكانی تەنها پۆستی سەرۆك كۆماری بەردەكەوێت و لەكابینە حكومیەكەیدا وەزارەتی پێنادرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح پەیامەكەی گەیاندۆتە مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بافڵ تاڵەبانی راستەوخۆ داوای لە مەكتەبی سیاسی حزبەكەی كردوە كۆببنەوە تاوتوێی ئەو پرسە بكەن، جگە لەوەش هەڕەشەی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كردوە، ئەگەر یەكێتی لە بەغدا وەزارەتێك وەرنەگرێت، ئەوا دەبێت دەستلەپۆستی سەرۆك كۆمار بكێشێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد دوای ئەوە بەرهەم ساڵح پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدییەوە كردوە و تكای لێكردوە وەزارەتێك بە یەكێتی بدات، بەپێچەوانەوە ئەگەر هیچ وەزارەتێك نەدرێت بە یەكێتی ئەو وەك سەرۆك كۆمار پۆستەكەی لەدەست دەدات.

39119 جار خوێندراوەتەوە