زۆر كاركردنی شەوان ئەگەری توشبوون بە شەكرە زیاددەكات

08:31 - 27/11/2018
تەندروستی

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە ئەنجامدانی كاری شەوانە بەگشتی و هەروەها ئێشگری شەوان بە تایبەتی، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەكات.

توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی ئەڵمانی لە ناوەندی پزیشكی و ژینگەی ئەنجامیانداوە و بۆیان دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی كارەكەیان لە شەودایە ئەگەری توشبوونیان بە شەكرە زیاترە بە بەراورد بەو كەسانەی لە ڕۆژدا كاردەكەن.


پسپۆڕەكان هۆكاری ئەم حاڵەتە دەگێڕنەوە بۆ جۆری خۆراكەی شەو كەسانە لە شەواندا دەیخۆن، چونكە زۆرینەیان خۆراكی ناتەندروست دەخۆن، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبونی كێشیان و ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەكات.


پسپۆڕەكان دوا لەو كەسانە دەكەن كە كارەكەیان لە شەواندایە، خۆراكی تەندروست و پڕ ڤیتامین بخۆن، هەروەها دوو جار لە هەفتەیەكدا ڕاهێنانە وەرزشییەكان بۆ ماوەی كاتژمێرێك ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی كێشێكی تەندروستیان هەبێت لەئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە بەدووربن.


130 جار خوێندراوەتەوە