وەزیری تەندروستی: تاكۆمپانیای نیشتمانی دانەمەزرێت هێنانی دەرمانی قاچاغ بنەبڕ ناكرێت

07:44 - 24/11/2018
تەندروستی

وەزیری تەندروستی هەرێم: تائێستا قەرزی كۆمپانیاكانی دەرمانمان نەداوەتەوە
وەزیری تەندروستی: توانای پشكنینی لە 10%ی دەرمانە قورسەكانمان نیە بە تایبەت دەرمانی شێرپەنجە 


وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت: تائێستا قەرزی كۆمپانیاكانی دەرمانیان نەداوەتەوە كە زیاتر لە سەد ملیار دینارە، ئاشكراشیدەكات: تا كۆمیانیای نیشتمانی دەرمان دانەمەزرێت هێنانی دەرمانی قاچاغ بنەبڕناكرێت. ئاماژەش بەوەدەكات لە 10 % دەرمانە قورسەكان توانای پشكنین یان نیە بەتایبەت جۆری هۆرمۆنات و دەرمانی شێرپەنجە. 

هەرێمی كوردستان كە گیرۆدەیە بە كێشە و قەیرانەكان ساڵانێكە ئەم وەزارەتی تەندروستیەشی گیریخواردووە بەدەست پرۆژەی تەواو نەكراو و قەرزی دەرمان و كێشەی كوالێتی و دەرمانی قاچاغەوە. 

لە وەڵامی چەند پرسیارێكی KNN دا، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم دەست دەخاتە سەر برینەكان‌و كێشە گەلێكی ئەم وەزارەتە ئاشكرا دەكات.
 
لەبارەی وەزارەتەكەی دەڵێت: سوپاس بۆخوا دۆخەكە باشە، بەڵام لە هەمانكاتدا دەڵێت: قەرزی كۆمپانیاكانی دەرمانیان تا ئێستا نەداوەتەوە، كە سەد ملیار دینار زیاترە. 

لەبارەی دەرمانی قاچاغەوە وەزیری تەرندروستی پێیوایە، دەرمانی قاچاغ بنەبڕ ناكرێت تا كۆمپانیای نیشتمانی دەرمان دەنەمەزرێت 

 هەر لەو گفتوگۆیەماندا، لە رێكەوت حەمە رەشیدمان پرسی كێن ئەوانەی ئێوە برا بەشیتان لە هێنانی دەرمان كردووە، كە لە سەدا 51 بۆ خۆیان‌و لە 49 % بۆ ئەوان بێت، وەزیری تەندروسی بەمشێوە وەڵامی دایەوە.

لەماوەی رابردو بەناوی چاكسازیەوە چەند بریارێك بەناوی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەركرا یەكێك لەو بڕیارانە دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتیمانی هێنانی دەرمانە، بەڵام شەراكەتی نیوە بە نیوە لە نێوان حكومەت‌و كەرتی تایبەتدا حكومەتی زەرەرمەند كردوە و خستویەتە بەردەم بەرپرسیارێتیەوە .

289 جار خوێندراوەتەوە