وەزیری دەرەوەی چین: نابێت شەڕ لەنێوان ئێران و ئەمەریکا هەڵبگیرسێت

KNN : Kurdish News Network
12:07 - 14/02/2026
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی چین دەڵێت نابێت شەڕی ئێران و ئەمەریکا هەڵبگیرسێت و دەبێت شەڕی ئۆکراینیش بوەستێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لە میانی بەشدارییکردنی لە لوتکەی میونشن ڕایگەیاند: کە چین لەگەڵ ئاشتییدایە و دەبێت هەموو لایەکیش هەوڵی دورکەوتنەوە لە جەنگ و بەرقەراریی ئاشتیی بدەن، چونکە چارەنوسی هەموو جیهان پیکەو گرێدراوە.

 

وتیشی، کە نابێت شەڕی نێوان ئێران و ئەمەریکا هەڵبگرسێت و دەبێت ڕێگری بکرێت لە جەنگێکی لەو شێوەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت شەڕی ئۆکراین بوەستێت.

 

لەبارەی ڤەنزوێلاشەوە وتی، کە سەروەریی ڤەنزوێلا پێشلکراوە و ئەوەی ڕوویدا پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانبوو.

 

لە بەشێکی قسەکانیدا وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین وتی کە نابێت لە جیهاندا تەنها قسەی یەک لایەن بخوات و دەبێت سەروەریی و بڕیاردان هەمەلایەنە بێت...

128 جار خوێندراوەتەوە