دوو تۆمەتباری بردنی ئینگلاینی تاوەرەکانی کارەبا دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
11:54 - 02/12/2025
کوردستان
+
-

دوو کەس بە تۆمەتی بردنی ئینگلاینی تاوەرەکانی کارەبای سنوری ئاشتی-ئاغجەلەر دەستگیرکران و بەڕێوەبەرایەتی کارەباش دەڵێت: ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.


هەواڵ:KNNC


بەڕێوەبەری گواستنەوەی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند دوو كەس بە تۆمەتی لێكردنەوەی و دزینی ئینگلاین و ئاسنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبای نێوان ناحیەی ئاشتیی و ئاغجەلەر لەلەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سنورەكەوە دەستگیركراون و لە ژێر لێكۆڵینەوەدان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بردن و دزینی ئەو پارچە ئاسنانە كە كارێكی تێكدەرانەیە و رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرنەبەر ئەو ئاسانەیان لێكردۆتەوە.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، تاوەری هێڵی 132 كەی بازیان-ڕانیە  ئینگلاین و ئاسنی لێكراوەتەوە و زیانیان پێگەیشتوە و دوێنێش تیمەكانی چاكسازیی هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی بەمەبەستی نەهێشتنی مەترسی بۆ سەر تاوەرەكان بەشێک لە ئینگلاینەكانیان داناوەتەوە...

98 جار خوێندراوەتەوە