دەوڵەت باخچەلی: پەکەکە دژی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەجوڵێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:08 - 02/12/2025
کوردستان
+
-

لێدوانەکانی ئەم دواییەیەی بەرپرسانی پەکەکە تورکیای ترساندوە و دەوڵەت باخچەلی دەڵێت ئەوان سەرکێشی دەکەن.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا-مەهەپە لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی ڕایگەیاند: ئێستا لە قۆناغێکدان گەڕانەوەی بۆ دواوە نییە، تیرەکە لە کەوانەکە دەرچووە و کەشتییەکان سوتێنراون، ئەو دەرفەتەی بۆ ئاشتیی هەیە زۆر بەنرخە و ناتوانن ئەو دەرگایە دابخەن کە کراوەتەوە.

دەوڵەت باخچەلی لەبارەی لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە و بە دیاریکراوی بەسێ هۆزات وتی، ئەوان دژی بانگەوازەکەی 27ی شوباتی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەجوڵێنەوە، بەسێ هۆزات خۆی لە مەڕاسیمی چەکسوتاندنەکەدابووە، بەم لێدوانانای دژایەتی بانگەوازی ڕێبەرەکەی دەکات.

 

باخچەلی وتیشی، پەکەکە سەرکێشی دەکات، ئەوانەی تاوانیان نەکردوە لێبردونیان ناوێت و لێبوردن بۆ تاوانبارانیش نییە، ئەوە بابەتێکی جیا لە سیاسیی کۆمەڵایەتیی و مێژوویی یە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرکەردەکانی پەکەکە لێدوانی توندیان دا، لەنێویاندا ئامەد مەلازگرد، کە وتی هیچ هەنگاوێک نانێن تا تورکیا هەنگاو نەنێت و عەبدوڵڵا ئۆجالان ئازاد نەکات، بەسێ هۆزاتیش ڕایگەیاند: کە گەریلا هیچ تاوانێکی نەکردوە تا چاوەڕێی لێبوردنی تورکیا بکات و خەباتی کورد زۆر لە لێبوردنی تورکیا گەورەترە...

558 جار خوێندراوەتەوە