محەممەد شیاع سودانی داوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات،
بەرپرسێکی کوردیش دەڵێت: هەوڵەکەی سودانی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی ناوەندیی و
خنکاندنی هەرێمی کوردستانە.
هەواڵ:KNNC
پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی
ڕاپۆرتێکی لەبارەی کۆرمۆر بڵاوکردووتەوە و دەڵێت، گرژییەکانی نێوان محەممەد شیاع
سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێ دەنێنە قۆناغێکی مەترسیدارەوە،
ئەمەش دوای ئەوەی بەغدا داوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کردووە
و حکومەتی هەرێمیش بە تووندی ڕەتیکردۆتەوە.
پێگەکە نووسیویەتی،
دوای هێرشە مووشەکییەکەی 26ی ئەم مانگە بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، سوودانی لیژنەیەکی
وەزاری بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە، سەرچاوە ئاگادارەکان بە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەریان ڕاگەیاندووە،
سوودانی فەرمانی بە کۆمپانیای دانەغاز کردووە کە تا کاتی تەواوبوونی کارەکانی لیژنەکە،
بەرهەمهێنانی غاز ڕابگرن.
ئەم بڕیارەی سوودانی لە کاتێکدایە کە بڕیار بوو لەماوەی 72 کاتژمێر
ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکان بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا بکرێت بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێک بڵاونەکراوەتەوە.
بەرپرسێکی باڵای کورد
بە مەرجی ناونەهێنانی بە ئەلمۆنیتەری وتووە، تووشی شۆک بووین بەو بوێرییەی سوودانی.
ئەگەر ویستەکەی سەریبگرتایە، کارەسات ڕوویدەدا، بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە
ئامانجی سوودانی خنکاندنی تەواوەتی هەرێمی کوردستانە و هەوڵێکە بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی
ناوەندی بەسەر هەرێمدا...
1059 جار خوێندراوەتەوە