سبه‌ی ئێواره ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سه‌باره‌ت به‌دوا پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی
دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە.
هەواڵ:KNNC
نێردره‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان
بۆ عێراق (یونامی) له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه
، سبه‌ی ئێواره له‌كاتژمێر 6 شه‌ش ئەنجومەنی
ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ره‌وشی عێراق و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م وڵاته
كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه
مه‌حه‌مەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێریی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و
سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونانی) له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا
وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
هه‌ر له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا
یۆنامی هەڵوێستی خۆی لەبارەی پەرەسەندنە ئەمنییەکان و په‌لاماردانی كێڵگه‌ی گازی
كۆرمۆر دوپاتكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت ئەو هێرشە جگە لەوەی زیان بە بەرژەوەندییەکانی
هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق دەگەیەنێت، هاوکات هەڵگری پەیامێکی نەرێنی و مەترسیدارە
کە ڕاستەوخۆ دژایەتیی چەمکی فیدراڵیزم دەکات لە عێراقدا.
192 جار خوێندراوەتەوە