هێلیکۆپتەرێکی
هێرشبەری جۆری ئەپاچی (AH-64 Apache)ی سەر بە سوپای ئەمریکا لە نزیک
گەرووی هورمز کەوتە خوارەوە، و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش سەلامەتی هەردوو
فڕۆکەوانەکەی ڕاگەیاند.
دۆناڵد ترەمپ
لەبارەی ڕووداوەکەوە ئاشکرای کرد کە هەردوو فڕۆکەوانەکە بە سەلامەتی ڕزگارکراون،
هیچ پێکانێکی مەترسیداریان نییە و باری تەندروستییان جێگیرە.
سەبارەت بە
هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە، تا ئێستا بە تەواوی ڕوون نییە کە ئایا
ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە بووە یان دەرئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئێران
بووە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
کەوتنەخوارەوەی
ئەم هێلیکۆپتەرە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بەگشتی و گەرووی هورمز بەتایبەتی،
گرژییەکی زۆری سەربازی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێراندا بەخۆوە
دەبینێت.
506 جار خوێندراوەتەوە