ئەڤیگدۆر لیبرمان: رێککەوتنی ئەمریکا و ئێران کارەساتە و سەرکەوتنە بۆ ئایەتوڵڵاکان

KNN : Kurdish News Network
03:17 - 13/06/2026
جیهان
+
-

وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، هەر ڕێککەوتنێک لە نێوان واشنتۆن و تاراندا، لە ڕوانگەی ئیسرائیلەوە کارەساتە و سەرکەوتنێکی تەواوەتییە بۆ ئایەتوڵڵاکانی ئێران، هاوکات بەرپرسیارێتییەکەشی دەخاتە ئەستۆی بنیامین نەتانیاهۆ.

 

ئاڤیگدۆر لیبەرمان، سەرۆکی پارتی ڕاستڕەوی "ئیسرائیل ماڵمانە" و وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاویکردووەتەوە، ئەو ڕێککەوتنەی باس دەکرێت، کارەساتە و سەدا سەدی بەرپرسیارێتییەکەشی دەکەوێتە ئەستۆی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.

 

لە لایەکی دیکەوە، ئیسرائیل کاتس، وەزیری ئێستای بەرگریی ئیسرائیل پێشتر ڕایگەیاندبوو؛ دۆناڵد ترەمپ لە سۆنگەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاوە هەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەدات.

 

 کاتس جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە ئیسرائیل دڵنیا بێت لەوەی کە دەتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ ڕێگری بکات لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە.

118 جار خوێندراوەتەوە