منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لە گوندی بانیخێڵانی سنووری قەزای دەربەندیخان، دوای ئەوەی لەناو ئۆتۆمبێلی باوکیدا دەرگای لەسەر خۆی داخست، گیانی لەدەستدا
سەرچاوەیەکی پۆلیسی دەربەندیخان ئاشکرای کرد، منداڵەکە ، نیوەڕۆ بەبێ ئاگاداریی خێزانەکەی چووەتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی باوکی و دەرگای لەسەر خۆی داخستووە
پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای تێپەڕبوونی سێ کاتژمێر و نیو بەسەر ڕووداوەکەدا خێزانەکەی پێیان زانیوە، بەڵام کاتێک دۆزیویانەتەوە گیانی لەدەستدابوو
92 جار خوێندراوەتەوە