دەستەی دەسپاکی
هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە پێدانی پاداشتی دارایی بە هەر هاوڵاتییەک یان
فەرمانبەرێک کە زانیاری و بەڵگەی دروست لەسەر بوونی گەندەڵی و کاری نایاسایی لە
دامەزراوەکانی حکومەتدا ئاشکرا بکات، هاوکات پاراستنی ناو و ناونیشانی ئەو کەسانەش
لەلایەن دەستەکەوە دڵنیایی پێدراوە.
بەپێی
نووسراوێکی فەرمی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی سەرۆکایەتییەکانی
پەرلەمان، هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران کراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لەپێناو
بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، نەهێشتنی بەرتیل و ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی
دەسەڵات، هەر کەسێک بە بەڵگەوە دەستەی دەسپاکی ئاگادار بکاتەوە لە بوونی سەرپێچی،
لەلایەن دەستەکەوە پاداشت دەکرێت.
بڕیارەکە هەر
بەرپرس و فەرمانبەرێک دەگرێتەوە لە هەر ئاستێکی وەزیفیدا بێت، ئەم هەنگاوەش وەک
هەوڵێکە بۆ پاراستنی سامانی گشتی و گەڕاندنەوەی بۆ گەنجینەی هەرێم.
290 جار خوێندراوەتەوە